مسته‌فا سه‌ر داخه

وه‌قتی شه‌ری مالمان مودده‌تیکی له ره‌به‌تی بو. ره‌به‌تیش هه‌میشه هه‌م نیروه‌کانی ده‌وله‌تیی لی بوون، هه‌م ئی حیزبی هه‌م ئی کومه‌له‌ی! کاکم ده‌یگووت که له‌و ده‌ورانه دابووین که له ره‌به‌تی به زوری گرتیانین و چه‌کیان ویداین که ده‌بی به‌جیی سه‌ربازی بین ببنه جاشی ده‌وله‌تی. ده‌یگوت خولاصه ئه‌من و حه‌ماغا و سه‌ید عوسمان و هیندیکی که‌یان به‌زوری بردین و مقه‌ریکیان بو دروست کردین و دایان ناین له‌وی.

ده‌ی‌گووت چه‌ند روژیک گووزه‌را تا روژیکی پیش‌مه‌رگه‌کانی حیزبی هاتنه سه‌رمان و گوتیان ده‌بی خوتان ته‌سلیم که‌ن. هه‌رچی پی‌یان گوتبون که بابه ئیمه به زوری گیراوین و کارمان پی‌تان نیه و کارتان پیمان نه‌بی، لی‌یان نه‌گه‌رابوون. خولاسه ئاوا ده‌بی که شه‌ری به‌ینی وانه ده‌س پی‌ده‌کا. له لایه‌ک کاکم و حه‌ماغای میردی پورم و وانن که له نیو مقه‌ری دان، له لایه‌کیش پیشمه‌رگه‌کانی حه‌مه شاگوپین که له پینج شه‌ش متری ده‌ره‌وه‌ی مقه‌رین و مسته‌فای برای حه‌ماغاشیان له‌گه‌له.

ده‌یگوت ئیمه ده‌ستمان نه‌ده‌کرده‌وه فه‌قه‌‌‌ت ئاگامان له خومان بو که قومپاره‌کانمان وی نه‌که‌ون. به‌لام پاش تاویکی دیمان فایدیی نیه، ده‌س نه‌که‌ینه‌وه ده‌مان کووژن! حه‌ماغا هه‌ستاو نارنجوکیکی سه‌ره ژی‌۳ی ساز کرد! پیش‌ ئه‌وه‌یکه بیشی هاوی هاواری کرد: «مسته‌فا سه‌ر داخه ئه‌وه ده‌مهه‌وی نارنجوکیکی باوم»!! ده‌یگووت نارنجوکه‌که‌ی هاویشت و قیژه قیژیک ساز بوو! حه‌مه‌ئاغاش به گلییی له سه‌ری ده‌قیژاندن: «ئاخه نالیم سه‌ر داخه‌ن ئه‌وه ده‌یهاویم!!!!»

به چه‌ند نارنجوکی که‌ی ئاوا و دوا ئه‌وه‌ی‌ که زانیان که مقه‌ره‌که ته‌سلیم نابی، ‌بی‌خیالی شه‌ره‌که ده‌بن. پاش چه‌ند ماوه‌یه‌کیش حه‌ماغا مینی‌بوسیک له نیروه‌کان هه‌‌لده‌گری و ده‌چی له سیسیری خویان ته‌سلیم ده‌کا. حیزبیش که وا ده‌زانی هه‌ر به چه‌که‌وه ئازادیان ده‌کا. به‌لام دوا وه‌ی حه‌ماغا به خاتری ئه‌وکاره‌ی ده‌گیری و دوو سالان له زیندانی داده‌بی. مسته‌فای براشی دوا ماوه‌یه‌کی شه‌هید ده‌بی! به‌لام هاواره‌کانی «مسته‌فا سه‌ر داخه ئه‌وه ده‌مهه‌وی نارنجوکیکی باوم» و ئه‌و په‌یامه‌ی له نیو ئه‌و قسه‌ی دایه قه‌د له بیری هیچ کوردیکی ناچیته‌وه!

مسته‌فا سه‌ر داخه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.