یاره ژیکهلانهکهم، گولم
به ههر نیگایه، مهوجی چاوه مهسته جوانهکهت دهچیته ناو دلم
ههر به گویی دلم، گوی دهگرمه گرفه گرفی شیعره آگرینهکهت
ههر به چاوی دل دهروانمه دیمهنی ئهوینهکهت، تو ئهوینمی
ریک و پیکترینه شیعری ئیستا ههلنهبهستراوی ژینمی
تو ههلوی خهیالی ههلفرینمی
ههر دهکهومه سهرههوا به ههلفرینهکهت، به جاذبهی روندی تیپهرینهکهت
وه شیعری بالی چهنده رهنگی تاوسی خیال
وه خویندنی سروودی مهرگی کورپه نازهنینهکهت، مهرگی کورپه نازهنینهکهت
لاده لاده لاده… لاده لهچکه تهسکه کهسکهکهت
خوشهویستهکهم، عهزیزهکهم، گهزیزهکهم
تاقه روله جوانهمهرگهکهی بههاری کورت، روله خوشهویستهکهی تهلان و کیو و چهم
تو ههزار ئایهتی
له کانیاوی پر له ئاو و خیزهکهم، له کاتی توونیایهتی
به چهشنی بیری بهرزه فر
بیسنوور و بینههایهتی، تو قیامهتی
دلستین و دلرفین و خهورهینمی
تو پهل و نهمام راوهشینی باخی بادههینمی
تیکهلاوی گوشت و پیست و ئیسک و خوینمی
خوینی خوینهکهم، هیچ وهبیرته
ئهودهمی که کهوتمه جهغزی کهسکه کهسکی چاوه مهسته کهسکهکانی پر له سیحر و جوانی تو
بوومه مهستی مهست و سیحری سیحری چاوه مهستهکانی تو!
دهستی خوم بری!
دهستی خوم بری به بهژنی بالی شیعری ئالی تهم نیشانی تو
بویه کورته دهستی ئهمنو خوین دهباری ههر له ههوری ئاسمانی مانی تو.
جوانه بوکهکهم
مهرگی کورپه نازهنینهکهت
لاده لاده لاده… لاده لهچکه تهسکه کهسکهکهت،
ها ترووسکهکهم
جامی دلپری شهرابی شهوقی شیعری شهو شهوه
بهو نیگایه پاکهمهندهیهت
وهسوهسهی دلیپرم ههلاههلا که، ببیه شیعرهکهم
ببیه شیعرهکهم، تا که روشنایی خاته ناو دله بروسکهکهت
تا وههابی گولپهری خهیالی ناسکی تاسکه تاسکی ئاسکی باسکی بسکهکهت
لاده لاده لاده… لاده لهچکه تهسکه کهسکهکهت
قاسم موئهییهد زاده (ههلو)