باران و زستان

دوێنێ شه‌وێ بۆ ئه‌‌وه‌ڵ بار بوو که سه‌ری هێندێک له وێبلاگه کووردیه‌کانیشم دا. زۆر ئیحساسێکی خۆشم هه‌بو که له‌گه‌ڵ دنیایه‌کی که‌ش تێکه‌ڵ بوومه‌وه. هه‌ر چه‌ند له زۆر به‌ش له نووسراوه‌کانیان حالی نه‌ده‌بووم به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که تێشیان ده‌گه‌یشتم بۆ من زۆر خۆش بوون. شتێکی جالبیش که له‌و سووڕانه‌وه‌ی چه‌ند سه‌عاته‌م له نێو ئه‌و وێبلاگانه پێی‌گه‌یشتم ئه‌وه بوو که دونیای نووسینی وێبلاگی کوردی و فارسی زۆریان پێکه‌وه فه‌ڕق هه‌یه!

زۆر خۆشم له دوو به‌ش له نووسراوه‌کانی «باران» و «هه‌رێمی هیچ» هات که حه‌یفم هات ئێوه‌ش نه‌یانخوێننه‌وه. هه‌ر به‌و بونه‌یه دو له‌ت له‌و نووسراوانه‌م له خواره‌وه بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست هێناوه:

باران: چیڕۆکی حه‌زی من بۆ باران چیڕۆکێکی کۆنه‌. هه‌ر به‌ منداڵی حه‌زم له‌ باران بوو، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونمدا حه‌زه‌که‌یشم گه‌وره‌تربوو. ئێستا چێژێکی دیکه‌ له‌ باران و به‌تایبه‌تیش سه‌یرکردنی بارینیی وه‌رده‌گرم. ئه‌و ساتانه‌ خۆشترین ساته‌کانی ژیانمن که‌ له‌ بالکۆنۆنه‌که‌مانه‌وه‌ سه‌یری هاتنه‌خواره‌وه‌ی دڵۆپه‌ بارانه‌کان ده‌که‌م. زۆرجارانیش حه‌زده‌که‌م ئه‌وه‌نده‌ له‌به‌ر باران بوه‌ستم تا ئاو به‌ هه‌موو گیانمدا ده‌چۆڕێته‌وه‌….

زستان: دیسان زستانه جوانه‌که. داره‌کان چلوره‌ی سپین یان ئه‌ڵێی شیعره به‌ناتی گه‌وره گه‌وره‌ن و منیش مناڵێکی نه‌وسنم و حه‌ز ئه‌که‌م هه‌موویان بخۆم. ئه‌م زستانه زۆر زۆر سپی و ساردانه‌م خۆش ئه‌وێ. ئه‌م کاتانه‌یه باوه‌شی باوک واتایه‌کی تری هه‌یه. ئه‌م کاتانه‌یه کاتێک مناڵه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی سارد دێنه ژووره‌وه خۆیان فڕێ ئه‌ده‌نه باوه‌شم و منیش له ئامێزیان ئه‌گرم و نازیان ئه‌کێشم. ئه‌و کات سوپاسی سه‌رما و زستان ئه‌که‌م، چونکه مناڵه‌کانم ئه‌وه‌نه نزیکمن و من توانای گه‌رم کردنه‌وه‌یانم هه‌یه.

باران و زستان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.